شەربەتە دەست بەسەرداگیراوەکان
بەرواری لەسەر نەبووە
100 لیتر شەربەتی دەبە دەستی بەسەرداگیرا
ئەحمەد مستەفا
لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان، لە بەردەرەشی دهۆک دەست بەسەر بڕێکی زۆر شەربەتی ماوەبەسەرچوو گیرا، کە 100 لیتر بووە و ویستراوە ساغ بکرێتەوە.
لیژنەکان چوونەتە بازاڕ و بەدوای بەرهەمی بەسەرچوو، گرانی گەڕاون، بەڵام ئەو شەربەت بێ بەروارانەیان بینیوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18.2.2026، لیژنەی ئابووری سەر بە قایمقامیەتی قەزای بەردەرەش لە بەردەوامی بەدواداچوونەکانیاندا توانیویانە دەست بەسەر بڕەکەدا بگرن و راگەیەندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو بڕە شەربەتە هیچ بەروارێکی دروستکردن یان بەسەرچوونی لەسەر نەبووە، خاوەنەکەی دانیشتووی پارێزگای دهۆک بووە و بە مەبەستی ساغکردنەوە و فرۆشتنی لە ناو بازاڕەکانی قەزای بەردەرەش ویستوویەتی ساغی بکاتەوە.
بەڵام، پێش ئەوەی بگاتە دەست هاوڵاتییان، شەربەتەکە دەستی بەسەردا گیراوە و لیژنەکە لە راگەیەندراوەکەیدا دەشڵی، لیژنەکانمان بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی بازاڕ بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی، بەتایبەت لەم مانگە پیرۆزەدا.