لەسەر رێگاى دوکان سلێمانى
کەسێگ گیانى لەدەستدا و یەکێکى تر بریندارە؛ ئۆتۆمبێلێکى گولەنەبڕ تەقییەوە
964+
وریا فەتاح
کەمێک پێش ئێستا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندگرۆزەر لە نزیک گوندی “حەسەن تەپە” تەقییەوە، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
رووداوەکە کاتژمێر 7:40 خولەکى ئێوارەی ئەمڕۆ، لە نێوان شارۆچکەی پیرەمەگروون و بازگەی “کەڵەوانان”، روویداوە و ئۆتۆمبێلێکی لاندگرۆزەر لە کاتی رۆیشتندا تەقیوەتەوە.
بە وتەی سیروان سەرحەد، قائیمقامى قەزاى دوکان کە بۆ 964 قسەى کردووە، ئۆتۆمبێلەکە وەرنەگەڕاوە، بەڵکو راستەوخۆ تەقیوەتەوە و ئاگری گرتووە.
لەبارەى ئەوەى هێرشى درۆنى بووە یان چى، سیروان سەرحەد، وتى،”جارێ نازانین، لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا دوو کەس هەبووە، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەویتریان بریندارە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە دەکەن و یەکلایى دەکەنەوە”.
زیاتر دێت…