هاوڵاتیانیان بێزار دەکرد

شەش ژن لەسەر رێگای سلێمانی – عەربەت دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی شەش ژنی ڕاگەیاند، کە لەسەر ڕێگای گشتیی سلێمانی – عەربەت و لە نزیک عەلوەی نوێ، ببوونە مایەی بێزارکردنی هاوڵاتیان و شۆفێران.

وەک ئەوەى پۆلیسى سلێمانى بڵاوى کردووەتەوە، ماوەیەکە هاوڵاتیان گلەیی و نیگەرانییان لە هەبوونی چەند ژنێک هەبوو کە بەشێوەیەکی “نەشیاو” لەسەر رێگای سەرەکی بڵاوبووبوونەوە. دوای کۆکردنەوەی زانیاری، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەت چوونە شوێنەکە و هەر شەش تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکرد.

تۆمەتبارەکان کێن؟

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، تەمەنی ژنەکان لە نێوان 19 بۆ 36 ساڵدایە و بەم شێوەیەن:

(ب، ق، ش) لەدایکبووی 1991
(د، ح، ت) لەدایکبووی 2003
(س، خ، ب) لەدایکبووی 2007
(ش، أ، ف) لەدایکبووی 1998
(گ، ع، س) لەدایکبووی 1993
(ب، ع، ب) لەدایکبووی 1990
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

پۆلیسى سلێمانى دوو کەسى لەسەر دزیکردن دەستگیرکرد

پۆلیسى سلێمانى دوو کەسى لەسەر دزیکردن دەستگیرکرد