رەمەزانە و لە سلێمانی چێشتخانەکان پەردەیان هەڵوسی – وێنە؛ 964
لە هەندێک وڵات سبەی یەکەم رۆژی رەمەزانە
کوردستان کەشی رەمەزانی گرت؛ شەقام و چێشتخانەکان چۆڵبوون و مزگەوتەکان قەرەباڵغ
ژووری هەواڵ
کوردستان کەشی رەمەزانی گرت و شەقام و دەوری چێشتخانەکان چۆڵبوون و مزگەوتەکانیش قەرەباڵغ بوون.
بەیانی و نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژی رەمەزاندا کەشی ناو شارەکانی خۆمان بەتەواوی گۆڕابوون، سەرشەقام و دەوری چێشتخانەکان چۆڵتر بوون و دەوری مزگەوتەکانیش قەرەباڵغ و جمەیان دەهات، یەکسەر کەشە تایبەتەکەی مانگی رەمەزان بەهەموانەوە دەرکەوت.
تیمی 964 ئەمڕۆ لە شەقامەکانی سلێمانی دەگەڕان و چەند وێنەیەکیان چرکاندووە، زۆربەی ئەو چێشتخانەنەی کراونەتەوە هەر بە دەستووری ساڵانی پێشوو پەردەیەکی سپییان لە دەوری چێشتخانەکە هەڵوەسیوە بۆ ئەوەی رێزی رۆژووەوانان بگرن و سەرنجیان بۆ خواردن و خواردنەوەکان رانەکێشن.
ئەمڕۆ لای خۆمان و زۆربەی وڵاتانی موسوڵمانی دنیا یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە، لە ئێران و تورکیا و میسرو سوریا و ئەردەن و عومان و جەزائیرو لیبیا و تونس و چەند وڵاتێکی دیکە سبەی پێنجشەممە یەکەم رۆژە.