کەرکوک
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا؛ کەسێکی دیکەش بریندارە
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە ناوچەی پیشەسازی کۆنی کەرکوک دوو ئۆتۆمبێل بەیەکیاندا کێشا و بە هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
رووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب لاریدۆ و بارهەڵگرێک لە جۆری کیا روویدا و شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
و
سەرمەد عاسی شایەتحاڵ لە شوێنی روداوەکە بە964ـی وت، رووداوەکە نزیک کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ بووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلی جێب لاریدۆکە بەخێرایەکی زۆر لێیدەخۆڕی کۆنتڕۆڵی لەدەستدا خۆی کێشا بە بارهەڵگرەکە و دەست بەجێ شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانی لەدەستدا و جێبەکەش وەرگەڕا، شۆفێرەکەشی بەسەختی بریندار بوو.
کارمەندێک لە پۆلیسی هاتوچۆی دەرەوەی شار کە مافی لێدوانی فەرمی نیە بە 964ـی وت، شۆفێری جێبەکە جیا لەوەی خێرا لێیدەخۆڕی پێدەچێت سەرقاڵی مۆبایلیش بووبێت، چونکە دەیتوانی ئۆتۆمبێلەکە کۆنتڕۆڵ بکات، بەڵام پەشۆکاوە هەر بەو هۆیەشەوە تووشی رووداوەکە بووە و هەردوو شۆفێرەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراون، بەڵام شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانی لەدەستداوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر