"کۆچی دوایی باوکی سەرۆکی شارەوانی هۆکاربوو"

پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە شەقڵاوە دواخرا

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئەمرۆ سێشەممە 17.2.2026 بریار بوو زەوی بەسەر فەرمانبەرانی قەزای شەقلاوە دابەش بكرێت بەلام بەهۆی کۆچی دوایی باوكی سەرۆكی شارەوانی شەقڵاوە، پرۆسەكە كەوتە هەفتەی داهاتوو .

مەریوان حاكم هادی بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەكانی هەولێر بە 964ـی وت، “وەك وەفایەك و بۆ رێزگرتن لە خزمەتی سەرۆكی شارەوانی شەقڵاوە (رێكان حسێن) ئەمڕۆ پرۆسەكەمان دواخست و بڕیارە هەفتەی داهاتوو یەكشەممە یان دووشەممە زەویەكان دابەش بكرێت”.

پێشتر رێكان حسێن سەرۆكی شارەوانی شەقڵاوە رایگەیاندبوو کە شوێنی زەوییەكان باشە و كەوتوونەتە ناوچەی میراوە و كاوانیان، نزیكن لە پیشەسازی شەقڵاوە و زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دەبن.

وردبینیکردن لە فۆرمی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران دەست...

وردبینیکردن لە فۆرمی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران دەستیپێکرد