"لە ئەڵمانیاوە كڕیارم هەبووە"

خاوەنی 50 كۆتری گرانبەهایە و دەڵێت “كۆتر حەزە و خەمڕەوێنە”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

زیاتر لە 50 كۆتری بەهاداری لەماڵەوە هەیە و ئەو كۆترەشی كە بەدەستیەوەیە دەڵێت نرخەكەی زیاتر لە پێنج هەزار دۆلارە و دەشڵێت “كۆتر بەخێوكردن تەنیا حەزە”.

هاوكار عەبدولقادر، بەخێوكاری كۆترە لە سلێمانی چەندین ساڵە خەریكی ئەم حەزەیەتی بۆ 964 باس لە كۆترەكەی دەكات كە ئەڵمانییە و بۆیەشە نرخەكەی گرانە چونكە تایبەتمەندی خۆی هەیە لەوانەش دەنووكی زۆر كورتە و لووتی گەورەیە.

ئەو دەڵێت، كۆترەكەی لە بازاڕدا هاوشێوەی نییە و بەهۆی زۆر سەرقاڵبوونیشی بە كۆترەوە لە ئەڵمانیاوە داوای كڕینی كۆترەكانیان لێ كردووە و دەشڵێت “كۆتر بەخێوكردن تەنیا حەزە بەڵام بوونی كۆتر خەمڕوێنیشە”.

پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن

لە هەولێر چوار هەزار کۆتری نامەبەر فڕێندران

لە هەولێر چوار هەزار کۆتری نامەبەر فڕێندران