ههواڵهكان
پهیام به پهرلهمانتاران درا و رێگاى سماقوڵییش چاوەڕێى پینەیه
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ لە 31 قوتابخانەی سلێمانی، قوتابیان بە کردار سەلماندیان کە “گرێکوێرە”ی پەرلەمان بە چەند کاتژمێرێک دەکرێتەوە.
لە قوتابخانەی (U.B.School) و چەندین قوتابخانەی تر، سندوقی دەنگدان دانرا و هەر ئەمڕۆ سەرۆک و جێگر و سکرتێرى پەرلەمانى قوتابخانە هەڵدەبژێردران، جا هەر ئەوەش نا بڕیارە زەنگی دانیشتنی ئەو پەرلەمانە بچوکە زۆر زووتر لە زەنگی قوتابخانە لێبدات.
رێگاى سماقوڵى چاوەڕێى پینەیە، چونکە پڕ بووە لە چاڵوچۆڵ و خەریکە بە تەواوەتى پەکى دەکەوێت.
ئەو رێگایە کە لە ناو سروشتێکى جوان و دڵرفێنى دۆڵى سماقوڵیدا درێژدەبێتەوە و ئیدارەى راپەڕین بە هەولێر دەگەیەنێت، قەرەباڵغییەکى زۆرى لەسەرە و پڕ بووە لە چاڵوچۆڵى و تاسە.
بەشێک لە خوێندکارانی پەیمانگای نۆڵج لە هەولێر گردبوونەوە و داوای باج و دەفتەری کارکردن لە سەندیکای کارمەندانی تەندروستی دەکەن.
جوتیاران و کاسبکارانی عەلوەی کەلار ناحەقیان نییە کە گلەییان هەیە و توڕەن لەوەى لە بازگەکان جیاکارى لە نێوان بەروبومى ناوخۆى هەرێم و ناوچەکانى عێراق دەکرێت.