"بە زیندەقەپان گرانبووە"
لەناو بازاڕی سۆران نرخی گۆشت وەک خۆیەتی و گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە
964+
ئاکام غەفور – سۆران
سەرەڕای گرانبوونی گۆشت لە سلێمانی و چەند شوێنێکی دیکەی کوردستان، لەناو بازاڕی سۆران نرخی گۆشت وەک خۆیەتی و گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15.2.2026 چاوديری بازرگانی سۆران رایگەیاند، گۆشت گران نەبووە و چاودێری نرخەکان دەکەن، پەیامنێری 964 لە بازاڕی گۆشتفرۆشانی سۆران بەدواداچونی بۆ ئەو بابەتە کرد، ئوسامە نەبەز یەکێک لە گۆشتفرۆشانی بازاڕەکە وتی، “لە ئێستادا کیلۆیەک گۆشت لە نێوان 14 بۆ 16 هەزار دینار دەفرۆشرێت و پێشتریش هەر بەو نرخە بوو، بەڵام گۆشتی ئاژەڵی زیندوو بەزیندەقەپان لە مەیدانی ئاژەڵان نزیکەی دوو هەزار دینار گران بووە”.
سەمین حەمەدـیش گۆشتفرۆشێکی دیکەیە لەناو بازاڕی سۆران، ئەو دەڵێت، “حەز ناکەین نرخی گۆشت بەرزبێتەوە و تا بۆمان بکرێت بە هەرزان دەیفرۆشین، بەڵام ئەگەر بەزیندەقەپان بەرزببێتەوە، پێدەچێت لەناو بازاڕیش گران ببێت”.
هەر ئەمڕۆ لە سلێمانی چەند گۆشتفرۆشێک بە 964ـیان وت کە کیلۆیەک گۆشتی سوور لەناو بازاڕی شارە حەیاتەکە دوو هەزار دینار گرانبووە و بە 24 هەزار دینارە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری