"بە 24000 دیناریش دەریناهێنێت"
گۆشت گرانبوو؛ هەر کیلۆیەک 2000 هەزار دیناری چووەسەر
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
چەند رۆژێکە گۆشت لە سلێمانی گرانبووە و هەر کیلۆیەک گۆشتی سوور لە بازاڕدا دوو هەزار دیناری چووەتەسەر.
سیامەند محەمەد گۆشتفرۆش لەناو بازاڕی شاری سلێمانی بە 964ـی وت، “کیلۆیەک گۆشتی ئاژەڵی زیندوو بەزیندەقەپان بە 7300 دینار بوو، لە دوێنێوە بووە بە 9600 دینار لە مەیدانی ئاژەڵان، بۆیە زۆربەی قەسابەکان ئاژەڵمان سەرنەبڕیوە”.
“پێشتر کیلۆیەک گۆشتی سوور لەناو بازاڕ بە 22 هەزار دیناربوو، ئێستا بووە بە 24 هەزار دینار، بە 24 هەزارەکەش دەریناهێنێت”، سیامەند رەحمان وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دابەزینی بەهای دینار و بەرزبوونەوەی دۆلار هۆکارێکی دیکەی گرانبوونی گۆشت و پێداویستییەکانی رۆژانەی هاوڵاتیانە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری