لە کۆڵانەکان جامی ئۆتۆمبێلیشیان شکاندووە

ئاسایشی هەولێر دوو دزی دەستگیرکردووە زیاتر لە 40 دزیان کردووە

964+

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، توانیویانە دوو تۆمەتبار  دەستگیربکەن ژمارەیەکی زۆر کاری دزیکردنیان لەناو گەڕەک و کۆڵانەکانی ئاو شاری هەولێر ئەنجامداوە.

ئاسایش دەڵێت، دوای ئەوەی لە چەند حاڵەتێکی دزیکردن لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر ئاگادار کراینەوە، لە لایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچون کرا و دوای ئاشکرا کردنی ناسنامەکانیان، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەی ئاسایشی هەولێر، دوو تۆمەتباریان ‎دەستگیر کردووە بەناوەکانی (ج. أ. ن) و (ع. ح. د).

تۆمەتبارانی ناو هاتوو زیاتر لە 40 تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە و شەوان بە کوچە و کۆڵانەکانی شاری هەولێردا گەڕاون و ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان کە لەپێش ماڵەکانی خۆیان رایانگرتوە، جامەکانیان شکاندوە و بڕێکی زۆر پارە و چەک و کەلوپەلی، دیکەیان بردووە.