"صورة قيد" لەگەڵ خۆتان ببەن

بەشێک لە خێزانە ئاوارەکان پێویستە سەردانی نووسینگەی مادەی 140 بکەن

فەرهاد حەسەن

نووسینگەی کەرکوکی مادەی 140، ئاگاداری بەشێک لە خێزانە ئاوارەکان کردووەتەوە سەردانی نووسینگەکەیان بکەن بۆ رایی کردنی مامەڵەی قەرەبووکردنەوەکانیان.

ئاگادارییەکە بۆ خێزانە ئاوارانەیە کە مامەڵەیان پێشکەشکردووە بۆ وەرگرتنی قەرەبووی مادەی 140 و ناویان لە قۆناغەکانی 32، 33، 34، 35، 36 و 37 تۆمارکراوە.

داوایان لێکراوە “صورة قيد” دروست بکەن و بیبەن بۆ نووسینگەکە، بۆ ئەوەی کێشە و کەموکوڕی لە مامەڵەکانیان نەمێنێت.