لە رۆژئاوا دەنگی تەقە و ماڵوێرانییەکان بەرەو ئاوابوون دەچێت و بازاڕی زێڕیش شڵەقاوە

+964

ژووری هەواڵ

لە رۆژئاوای کوردستان دەنگی تەقەی شەڕ و ماڵوێرانییەکانی جەنگ خەریکە بەهۆی ئەو رێکەوتنەی لەنێوان هەسەدە و دیمەشق کراوە بەرەو کۆتایی دەچێت و قۆناغێکی نوێی ژیانکردن لەو بەشەی کوردستان دەستپێدەکات، خێزانە کوردەکان ئەوانەی کوڕەکانیان لەو شەڕانەدا گیانیان بەختکردووە هەروا بەئاسانی یاد و یادەوەری شەهیدەکانیان بەڕێناکەن بەڵکو لە دوای ناشتنیشیان مەراسیمی تایبەتیان بۆ بەڕێوەدەبەن.

ئەگەر خواستی کڕینی ئۆتۆمبێلت بەشێوەی راستەوخۆ لە کۆمپانیاکان هەیە و دەخوازیت داشکاندنیشت بۆ کرابێت، بڕۆ ئەو پێشانگا گەورەیەی ئۆتۆمبێل کە لە هەولێر کراوەتەوە ودەتوانیت ئاخر مۆدێل ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەترت دەستبکەوێت.

بازاڕی زێڕ خراپ شڵەژاوە و هەر رۆژە و لەسەر هەوایەکە، دوای بەرزبوونەوەکەی دوو رۆژی رابردوو، ئەمڕۆ دیسانەوە سەربەرەوخوار بووە و تەنیا لە 24 کاتژمێردا هەر ئۆنسێکی زیڕ نزیکەی 160 دۆلاری لێبووەوە.

تادێت جەنجاڵی و قەرەباڵغی لەناو شەقامەکانی هەولێری پایتەخت زیاتر دەبێ و جادەی سەرەکی کەرکوکیش یەکێکە لەو شوێنانەی کە لە کاتی دەوامدا پاڵەپەستۆیەکی زۆری تێدا دروست دەبێت و بکەویە ناوی، بەئاسانی لێی دەرباز نابی.