دیمەنی بیرە تازەکە کە لەلایەن شارەوانی چوارقوڕنەوە لێدەدرێت وێنە: شارەوانی چوارقوڕنە
چیتر شەقامی رانیە - چوارقوڕنە بەتانکەر ئاو نادرێت
بیرێکی نوێ بۆ سەوز کردنی چوارقوڕنە لێدەدرێت
964+
ژێوار خدر
بۆ ئەوەی چیتر تانکەرەکانی ئاودان شەقامەکان نەگرن و سەوزاییەکانیش تینوو نەبن، شارەوانی چوارقوڕنە ئامادەکاریی پێشوەختە بۆ وەرزی گەرما لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دەستیپێکرد و پڕۆژەی لێدانی دووەم بیری قوڵ بۆ ئاودێری چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی چوارقوڕنە رایگەیاند، پڕۆژەکە لە “کۆڵێن سیتی” جێبەجێ دەکرێت و ئامانج لێی دابینکردنی ئاوی بەردەوامە بۆ باخچەکان و دوورگەی ناوەندیی سەر شەقامی گشتیی رانیە – چوارقوڕنە، کە یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی شارەوانی بۆ زیادکردنی رێژەی سەوزایی لە ناوچەکەدا.
دەشڵێت، پێشتر ئاودانی ئەو ناوچانە بە تانکەر بووە، بەڵام بە تەواوبوونی ئەم بیرە، لە وەرزی هاویندا کێشەی کەمئاوییان نابێت و تانکەرەکانیش لەسەر شەقامەکان لادەبرێن، ئەمەش هەم سیمایەکی جوانتر بە شارەکە دەبەخشێت و هەم رێگریش دەکات لە دروستبوونی لۆد و پەککەوتنی هاتوچۆ لەسەر شەقامە گشتییەکان.