لە قوتابخانەکانی بەردەڕەش

تیمێکی تەندروستی مەترسییەکانی جگەرە و نێرگلەکێشان بۆ قوتابیان باس دەکەن

فەرهاد حەسەن

تەندروستی قەزای بەردەڕەش لە رێگەی تیمێکەوە قوتابخانە بە قوتابخانەی سنوورەکەی دەگەرێت و رێنمایی پێویست لەبارەی مەترسییەکانی جگەرە و نێرگلەکێشان بە قوتابییەکان دەدات.

راگەیاندنی تەندروستی بەردەڕەش بڵاویکردووەتەوە، لە رۆژی نیشتیمانی بەرەنگاربوونەوەی جگەرە کێشان، تیمەکانی رۆشنبیری تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەیان ژمارەیەک چالاکییەکان لە بنکە تەندروستییەکان و قوتابخانەکانی سنوورەکە ئەنجامداوە .

دەشڵێت بابەتی سەرەکی ئەم سەردانانەیان باسکردن بووە لە زیانەکانی دووکەڵی جگەرە و نێرگلەکێشان و رێنمایی پێویستیشیان پێداون بەمەبەستی خۆپاراستن لێیان.