"وەک زاوایەک بەڕێیدەکەین"

لە بەردەم هۆڵی کاکەڕەش خەڵکێکی زۆر بۆ پێشوازی لە تەرمی شەهید ئەحمەد وەستاون

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە بەردەم هۆڵی کاکەڕەش لە کەرکوک خەڵکێکی زۆر بۆ پێشوازی لە تەرمی شەهید ئەحمەد  وەستاون و کەمێکی دیکە بەرەو گۆڕستان بەڕێدەکرێت.

شکۆفە محەمەد چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی بە تارای سوور و سینییەک چێکلێتەوە وەستاوە و قسەی بۆ مایکی 964 کردووە، ئەو دەڵێت، “شەهید نامرێ، شەهید ئەحمەد ژنی نەهێنابوو، بۆیە ئێستاش بەتارای سوورەوە و وەک زاوایەک بەڕێیدەکەین”.

ئەحمەد هێمن گەنجێکی خەڵکی کەرکوک بوو، لە سەرەتای سەرهەڵدانی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە رۆژئاوای کوردستان، لەگەڵ چەند گەنجێکی هاوڕێی بۆ پشتیوانی لە شەرڤانان چووە ئەو بەشەی کوردستان و گیانی لەپێناو پاراستنی خاک و نیشتمان بەخت کرد، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە گۆڕستانی رەحیم ئاوا بەخاک دەسپێردرێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری