مامۆستایەک
وانەى بەرخودان و رۆژئاوا بە قوتابییەکانى دەڵێت
964+
وریا فەتاح
مامۆستاى قوتابخانەیەکى سنوورى ئیدارەى راپەڕین، وانەى بەرخودان و رۆژئاواو و کوردبوون بە قوتابییەکانى دەڵێت.
دواى ئەوەى وەزارەتى پەروەردە دواى کرد کە ئەمڕۆ یەکشەممە، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ، وانەی یەکەم تەرخان بکەن بۆ وتنەوەی وانەیەکی تایبەت بە پشتگیری رۆژئاوای کوردستان، مامۆستا رەوەند حەسەن لە قوتابخانەى رۆژهەڵاتى بنەڕەتى لە حاجیاوا، وانەى بەرخودان و رۆژئاواى بە قوتابییەکانى وتەوە.
مامۆستا رەوەندە بە دەنگێکى بەرز دەڵێت بژیى، قوتابییەکانیش هەموویان لە دواى دەڵێنەوە و دەڵێن:”بەرخودانى رۆژئاوا”.