چوار کەس بە رووداوی ھاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

+964
میلاد جەلال – گەرمیان

کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە، ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای دەربەندیخان – سلێمانی لە گوندی سیارە وەرگەڕا و بەھۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و منداڵێکیش بریندارە.

ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا کراون بووە کە لەناو خەڵک پێی دەوترێت (مەلیکە) شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ژن بووە، پێنج سەرنشینی تێدابووە، شۆفێرەکە و سیان لە سەرنشینەکان گیانیان لەدەستداوە و سەرنشینەکەیتر منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ بووە و بە سووکی برینداربووە.

جاسم محەمەد بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ی وت، “سەرنشینەکان کەسوکاری یەک بوون و خەڵکی شارەزوورن، دوو ژن و دوو پیاو بوون لەگەڵ منداڵێک”.

ئاماژەی بەوەشکرد دۆخی منداڵەکە جێگیرە و لە نەخۆشخانەی دەربەندیخان رەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە.

کلیک بکە بۆ بینینی رووداوەکە

پێداچوونەوە: هێمن بەکر