"کورد هێز لە ناخۆشى وەردەگرێت"

کچ و ژنانى هەولێر دڵیان لاى رۆژئاوایە

964+
رێباز خدر- هەولێر

چەند رۆژێکە هەموو چین و توێژەکانى کوردستان لە زۆربەى شاروشارۆچکەکانى کوردستان، دڵ و هەستیان لاى رۆژئاوایە، ئەمڕۆش لە شارى هەولێر دووبارە خۆپیشاندان بۆ پشتیوانى لە رۆژئاوا ئەنجامدرا.

ژنان و کچان بەشى سەرەکى خۆپیشاندانەکەى ئەمڕۆ بوون، دوریا بورهان، کچێکى شۆخ و شەنگى شارى سۆرانە و بۆ پشتگیرى لە رۆژئاوا چووەتە هەولێر و لەوێ پشتیوانى خۆى بۆ رۆژئاوا دەردەبڕێت، ئەو بە 964ـى وت،”ئەو یەکگرتووییەى کورد، بەرەو دەوڵەتبوون دەمانبات”.

ژنە میدیاکارى شارى هەولێر شیلان ئاکجان بۆ مایکى 964 قسەى کردووە و دەڵێت: هەمیشە کورد، هێز لە ناخۆشى وەردەگرێت، بۆیە ئەوەى ئێستا لە رۆژئاوا روودەدات، هێزمان پێدەبەخشێت”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح