دەنگە بەهێزەکەی خورماتوو بۆردومانی داعش بوو
964+
هونەر فارس – گەرمیان
بیستنی دەنگێکی بەهێز دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتیانی سنوری خورماتوو دروستکرد، فەرماندەیەکی سەربازیش دڵنیای دەدات کە جگە لە بۆردوومانی داعش هیچی دیکە نییە.
کەمێک لەمەوبەر، بیستنی لەناکاوی بۆردوومانی فڕۆکە لە سنورەکانی گوندی شۆرا و تاوێرکەوەی سەر بە خورماتوو، دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتیانی سنورەکە دروستکرد.
شاڵاو داودی شایەتحاڵ، بۆ 964 “دەنگەکە زۆر بەرز بوو، دوو جار لەسەریەک بۆردوومانی کرد و تا ئێستاش فڕۆکەکە دەسوڕێتەوە”.
بۆ زانینی هۆکاری لەناکاوی بۆردوومانەکە، 964 پەیوەندی بە فەرماندەیەکی سەربازیەوە کرد، ئەویش دڵنیایی دا بە هاوڵاتیان کە جگە لە بۆردوومانی داعش هیچ مەترسییەکی دیکە لە ئێستادا لەسەر ناوچەکە نییە.