دیلان خواردنی بۆ بردوون

سەگە بێلانەکانی گۆیژە و ئەزمەڕ لەیاد مەکەن

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

دەستخستنی خواردنبۆ سەگە بێلانەکان لە گۆیژە و ئەزمەڕ سەختە بەهۆی ئەوەی بەفرێکی زۆر باریوە و ئەو کەسانەی روو دەکەنە ئەو شوێنانە دەتوانن هاوکاری بێزمانەکان بکەن.

تیمی 964 ئەمڕۆ دیسان خواردنی بۆ چەندین سەگی بێلانە بردە گۆیژە و تێربوون داوا لە هاوڵاتیانیش دەکەن کە رێگەیان کەوتە ئەو ناوە هەندێک خواردن بۆ ئەو سەگانە بەرن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی