لە سلێمانی و کەلار و چەند شوێنێکی تر

خۆپیشاندان و گردبوونەوە بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوا بەڕێوەدەچێت

شۆڕش قادری

سبەینێ لە سلێمانی و کەلار و چەند شوێنێکی تر خۆپیشاندان و رێپێوان بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت.

کەمال رەئوف نووسەرو رۆژنامەنووس رایگەیاند، کاتژمێر 1:30 پاشنیوەڕۆی سبەینێ شەممە 10.1.2026 کۆمەڵێک رێکخراوی مەدەنی گردبوونەوە ئەنجام دەدەن بۆ پشتگیریكردن لە رۆژئاوای کوردستان.

کەماڵ رەئوف داوایشی لە سەرجەم چین و توێژەکان و کاسبکاران کرد، سبەینێ لە شەقامی سالم ئامادەبن و بەشداری گردبوونەوەکە بکەن.

هەر سبەینێ بڕیارە لە کەلار و قەزای رزگاری لە ئیدارەی گەرمیان گردبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ پشتیوانی لە کوردانی رۆژئاوا ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ هەینی 9.1.2026 لە شاری هەولێر پایتەخت، خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بە بەشداری چالاکوان و کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان بۆ پشتگیرى لە بەرخودانى کوردانى گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب بەڕێوەچوو، کە چەند رۆژێکە لەژێر پەلاماری گروپە چەکدارەکان و سوپای سوریادان.