کەشوهەوا

بەفر و باران لە گۆڕێ نییە و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە

964+

توانا نەقی

کەشەکە بارانی لەگەڵ نابێت و ئاسمانێش تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرماش دوو پلەیەک بەرزتر دەبنەوە، ئەمە پێشبینی کەشناسییە بۆ کەشی ئەمڕۆ.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، کەش جارێ جێگیرە و هیچ شەپۆلێکی بەفر و باران لە ئارادا نییە، سبەینێش بە هەمان شێوە دەبێت و پلاکەنای گەراش لەگەڵ ئەمڕۆ وەک خۆیا دەبن.

ئەمڕۆ سێ شەممە 6.1.2026
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت
خێراى با / لەسەرخۆ ( 5– 10) کم/ک
ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژهەڵات
مەوداى بینین / 9 – 10 کم دەبێت

بەرزترین پلەی گەرمای ناوچەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ سێشەممە:
هەولێر 16پلەی سیلیزی
پیرمام 14 پلەی سیلیزی
سۆران 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 16 پلەی سیلیزی
دهۆک 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ 15 پلەی سیلیزی
ئاکرێ 14 پلەی سیلیزی