29 زیاتر

لە هەولێر زۆرینەی لەدایکبووانی سەری ساڵ “مێینە” بوون

964+

وریا فەتاح

لە پشووەکانی سەری ساڵی 2026دا، هەولێر پێشوازی لە 294 کۆرپەی نوێ کردووە، بەپێی ئامارە فەرمییەکانیش ژمارەی ئەو کچانەی لەدایکبوون بەسەر کوڕەکاندا سەرکەوتووە.

بەپێی راپۆرتی ساڵانەی نووسینگەی پارێزگاری هەولێر کە پشت بە ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی بەستراوە، لە ماوەی یەک هەفتەی پشووەکاندا (25ی 12 تاوەکو 1ی 1) کچەکان پشکی شێریان لە لەدایکبوونەکاندا هەبووە.

وردەکاریی ئامارەکە بەم شێوەیەیە:

کۆی گشتی لەدایکبوون: 294 منداڵ.

رەگەزی مێ (کچ): 156 کۆرپە.

رەگەزی نێر (کوڕ): 127 کۆرپە.

چۆنیەتی لەدایکبوونەکان:

بەتایبەتی لەدایکبوونی سروشتی: 124 کچ و 101 کوڕ بوون.

بە نەشتەرگەری: 32 کچ و 26 کوڕ بوون.

تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، لەو ماوەیەدا هەزار و 423 دایک سەردانی نەخۆشخانەی لەدایکبوونیان کردووە و تەواوی تیمە پزیشکییەکان لە ئەرکدا بوون بۆ ئەوەی پرۆسەی هاتنە دنیای ئەو کۆرپانە بە سەلامەتی بەڕێوەبچێت.

لە کەلار منداڵێک لەدایکبووە دڵى لاى راستە و گوێچکەشى ن...

لە کەلار منداڵێک لەدایکبووە دڵى لاى راستە و گوێچکەشى نیە