پەیامنێری 964 چەند هاوڵاتییەکی دواندووە

2025 بۆ بەشێک لە هاوڵاتیان خۆش و بۆ هەندێکیشیان ناخۆشترین ساڵ بووە

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

ساڵی 2025 بەخۆشی و ناخۆشییەکانیەوە تەواوبوو و سبەی یەکەم رۆژی ساڵی تازەیە، ئەمسال بۆ هەندێک لە هاوڵاتیان خۆش و پڕدەستکەوت و بۆ هەندێکشیان ناخۆش و رای جیاوازیان لەسەری هەیە.

پەیامنێری 964 چووەتە ناو بازاڕی هەولێر و رای چەند هاوڵاتییەکی وەرگرتووە، سامان عەلی دەڵێت، “بەعام ساڵێکی خۆش بوو و ئەوەش کە ئەمساڵ ناوم بۆ حەج دەرچوو، یەکێک بوو لە خۆشترین شتەکان بەلامەوە”.

هیواش دەخوازێ لە ساڵی تازەدا سەفەری مەککە و حەجەکەی بەسەلامەتی جێبەجێ بکات، هیچی دیکەی ناوێ.

بەپێچەوانەوە کاوە محەمەد ناخۆشترین ساڵی تێپەڕاندووە و هۆکارەکەیشی ئاشکرا ناکات و دەڵێ، “با هەر لە دری خۆمدا بێ”، بەئومێدیشە لە ساڵی تازەدا مورازی دڵی حاسڵ بێ و ئەو کەسەی لێی دوورکەوتووەتەوە، بچێتەوە لای.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری