هیران "رێگایەکی کشومات"
بەفر نێوانی شەقڵاوە و سلێمانی لەیەکتری دابڕاندووە
964+
فەرهاد حەسەن
بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر رێگای سەرەکی قەزای شەقڵاوە بۆ ناحیەی هیران گیراوەو هیچ هاتوچۆیەکە بەرەوە نەماوە.
رێگاکە پارێزگای دهۆک و قەزای شەقڵاوە بە ئیدارەی راپەڕین و پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە و بەدەیان گوندی بەسەرەوەیە.
بەپێی قسەی چەند هاوڵاتییەکی هیران لە ئێستادا نزیکەی 25 سانتیمەتر بەفر لە سنووری ناحیەکەیان باریوە و رێگای چیای سەفینیش هەر بەهۆی بەفرەوە داخراوە، کە هیران بە هەولێرەوە دەبەستێتەوە.
بەهۆی نەبوونی ئامێری پێویست بۆ پاککردنەوەی نەتواندراوە تاوەکو ئێستاش رێگاکە بکرێتەوەو دوو رۆژ لەمەوبەریش لەگەڵ بارینی یەکەم رۆژی بەفرەکە، سوارە ئەکرەم قایمقامی قەزای شەقڵاوە بە 964ـى راگەیاند “تاوەکو تیمەکانی پاککردنەوە رێگایەک بەتەواوی نەکەنەوە ناتوانن بچنە سەر رێگایەکی دیکە بۆ پاککردنەوەی”.