24 کاتژمێر کاتیان پێداون
ئاوارەکانی عەفرین لە مەکتەبەکانی عامودا دەردەکەن
گەرناس مەعۆ – رۆژئاوای کوردستان
ئەمڕۆ چوونەتە سەر ئەو خێزانە ئاوارانەی عەفرین کە لە مەکتەبەکانی عامودا دەمێننەوە و پێیان وتوون دەبێت لە ماوەی 24 کاتژمێر چۆڵی بکەن، ئەوانیش دەڵێن نازانن رووبکەنە کوێی و لە کوێ بمێننەوە.
یەکێک لەو هاوڵاتیانە کە ناوی ئەحمەدە بۆ 964 دەڵێت، ئەمڕۆ ئەنجومەن هاتە قوتابخانەی ماری و پێیان وتوون دەبێت لە ماوەی 24 کاتژمێردا چۆڵی بکەن و پرسیاریشیان کردووە بۆ کوێ بچن، ئەوانیش وتوویانە ئەوە کێشەی ئەوان نییە و دەتوانن بۆ هەر شوێنێک بیانەوێت بچین.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر بەی ئەو خانەوادانەی لەم قوتابخانەیە دەژین گەنجەکانیان سەربازن و لە رووی داراییەوە بارودۆخیان زۆر خراپە.
سەبارەت بە گەڕانەوەیان بۆ شوێنی خۆیان ئەحمەد دەڵێت، خانووەکانیان کە عەفرین ئێستا عەرەبی تیادا نیشتەجێیە و داوای سێ هەزار دۆلار دەکەن بۆ چۆڵکردنی بۆیە ناتوانن بگەڕێنەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی