تیمەکان بەهانایانەوە چوونە

26 کەس لە سنوری ئیدارەی سۆران لە ناو بەفر گیریان خواردوە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لە بەیانییەو تاوەکو ئێسیتا لە سنووری ئیدارەی سۆران لە ناو بەفر گیریان خواردووە، بوون بە  26 کەس.

پێشتر باسی ئەو حەوت هاوڵاتییەمان کرد کە  لە کوێستانێکی  سنووری قەزای سیدەکان لە ناو بەفر گیریان خواردووە و داوای  بەهانەوەچوون دەکەن.

بەپێی ئەو زانیارییە فەرمیانەش کە لە وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران وەرگیراوە، 12 شوانکار لە کوێستانی لۆلان لە سیدەکان بە مەڕ و ماڵاتێکی زۆر و حەوت گەشتیاریش لە گۆمی فێڵاو لە سنووری قەزای چۆمان، گیریان خواردووە.

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964 ی راگەیاند، بۆ هەموو ئەو هاوڵاتیانەی گیریان خواردووە تیمیان ناردووە بۆ رزگار کردنیان، بەڵام تاوەکو ئێستاش رزگار نەکراون.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن