دەستێک دۆزراوەتەوە
دوای 10 مانگ؛ هێشتا تەرمی ئەندازیارە عەرەبەکەی لافاوەکەی بازیان نەدۆزراوەتەوە
ئەحمەد محەمەد- سلێمانى
زیاتر لە 10 مانگ بەسەر رووداوی لافاوەکەی قەزای بازیان تێدەپەڕێت، بەڵام هێشتا چارەنووسی ئەو ئەندازیارە عەرەبەی کە لافاو بردی نادیارە و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
تارق رەشید، قایمقامی قەزای بازیان بە 964ـی راگەیاند، لە کاتی رووداوەکەدا تیمەکانی فریاگوزاری گەڕان و پشکنینی پێویست و چڕیان ئەنجامدا، بەڵام هیچ ئاسەوارێکی ئەو ئەندازیارەیان دەستنەکەوت.
قایمقامی بازیان ئاشکرایکرد: “لە مانگی چواری ئەمساڵدا دەستێکی مرۆڤ لە ناوچەکە دۆزرایەوە کە گومان دەکرا هی ئەو ئەندازیارە بێت، بەڵام دوای ئەنجامدانی پشکنینی دی ئێن ئەی (DNA) دەرکەوت کە دەستەکە هی ئەو نییە”.
تارق رەشید جەختیشی کردەوە کە لەڕووی یاساییەوە، تا ئەو کاتەی تەرمەکەی نەدۆزرێتەوە، دۆسیەی ئەو ئەندازیارە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بە کراوەیی دەمێنێتەوە.
لە رێکەوتی 9ـی کانوونی یەکەمی 2025 (9.12.2025)، شەپۆلێکی بارانبارین و لافاو چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتەوە. لە کاتی رووداوەکەدا لە ناوچەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، ئەندازیارێکی نەتەوە عەرەب لەناو کابینەی کارکردنەکەیدا بوو کاتێک لافاوەکە کابینەکەی بردووە و لەو کاتەوە بێسەروشوێنە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح