هۆکارەکەی باس نەکردووە
کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی مریشکی ساغ و پارچەکانی قەدەغە دەکات
964+
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، هاوردەکردنی مریشکی ساغ و پارچە و بەرهەمە دروستکراوەکانی قەدەغە دەکات بێ ئەوەی هۆکارەکەی باس بکات، دەشڵێن، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتووەوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 22.12.2025، وەزارەتی کشتوکاڵ، لە راگەیەندراوێکدا ئەو قەدەغەکردنەی راگەیاند کە لە رۆژی 15.1.2026ـەوە جێبەجێ دەکرێت.