بههۆى لافاوهوه زیانیان پێگهیشتبوو
رێگا و پردی زیاتر له 10 گوندى قهرهداغ چاكدهكرێنهوه
فەرهاد حەسەن
خانمە قایمقامەکەی قەرەداغ، سەردانێکی مەیدانی بۆ ئەو شوێنانە ئەنجامدا کە بەم دواییە بەهۆی لافاوەوە زیانیان پێگەیشتووە، راگەیاندنی قایمقامییەتیش دەڵێت، ئەو شوێنانەی زیانیان بەرکەوتووە رێگا و پردەکانی زیاتر لە 10 گوندن.
گۆران محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی قايمقامييەت بە 964ـى وت، ئەمڕۆ قایمقام بە یاوەری سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی سەردانی رێگای گوندەکانی مریەم بەگ و قازانقایە و چەند گوندێکی دیکەیان کرد بەمەبەستی چاککردنی ئەو رێگایە و پردەکانی کە بەهۆکاری لافاو زیانیان بەرکەوتبوو.
وتیشی “رێگاکە زیاتر لە 10 گوند بەیەکەوە دەبەستێتەوە و رێگای سەرەکیشە بۆ ناحیەی سەنگاو و قەزای بازیان”.
ئەو زیانانەی باسیان دەکات، بریتین لە داڕمانی خاک لەهەندێک شوێن و تێکچوونی رێگاکە و گیرانی کونەپردەکان بە پاشماوەکانی باران و لافاو.
سەردانەکەی قایمقام بۆ بینینی شوێنە زیانپێکەوتووەکان و تێبینیکردنی ئاستی ئەم زیانانە بوو کە لافاو بە شوێنەکانی گەیاندووە و دەشڵێت، بەم زووانە لەلایەن تیمەکانی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە چاکدەکرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، زیانەکانی لافاوەکە لە سەنتەری قەزا زیاتر ئەو کێڵگە کشتوکاڵیانەی گرتووەتەوە کە جوتیاران ئەمساڵ بە گەنم دایانچاندووە و بووەتە هۆی ئەوەی گەنم چێندراوەکەیان دابشۆرێت.