13 عومرەکار گیانیان لەدەستداوە

‎عومرەکارێکی کورد لە سعودییە کۆچی دوایی کرد

ئەحمەد مستەفا

كاروان ستونی، وته‌بێژی فه‌می حه‌ج و عومره‌ی كوردستان بە 964ی وت، بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە 18.12.2025، عومرەکارێکی کورد بەناوی “سەباح عەبدوڵا مەحمود، ناسراو بە عەبدوڵا بایع، لە سعودییە کۆچی دوایی کردووە.

‎عومرەکارەکە خەڵکی شاری هەولێرە‌، ته‌مه‌نی له‌ سه‌رووی 60)ساڵییه‌وه‌ بووه‌ و دوای تەواوکردنی عومرەی لە رێگەی گەڕانەوە و لە نزیک شاری سکاکا، تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت و ئێوارەی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کردووە.

کاروان ستونی ئەوەشی بە 964 وت، ماوەی سێ رۆژە بە بەردەوامی لەگەڵ کەسوکارەکەی لەسەر هێڵ بوون و هاوکاریی و ئاسانکارییان بۆ کردووە و لە ئێستاشدا هەموو ئامادەکارییان نیشانداوە بۆ بەخاک سپاردنی و به‌وته‌ی هەر سێ کۆڕەکەی باوکیان پێشتر له‌ كوردستان نه‌شته‌رگه‌ری ‌بۆ ئه‌نجام دراوه‌ و ته‌ندروستی جێگیر بووه‌.

ئەو وتی، ئێمە بەناوی وەزارەتی‎ ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو عومڕەکارە دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە جێگەی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە کەسوکاری بدات.

ئەوە جگە لەوەی ئاشکرای کرد، ئەمە سێزدە‌هه‌مین عومرەکاری کوردستانه‌ لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەکاتی چوون بۆ عومرە لە وڵاتی سعودییەوە کۆچی دواییان کردبێ.