دوای جەژنی رەمەزان هاوینەهەواری گوندی پەرەخێ لە زاخۆ نۆژەن دەکرێتەوە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
بڕیاره دواى جهژنى رهمهزان، هاوینەهەواری گوندی پەرەخێ لهلایهن گهشتوگوزارى زاخۆ نۆژەنبکرێتهوه و تابلۆیهکیش بۆ قوربانیانی ئهو تۆپبارانە دروستبکرێت و وێنەی هەر نۆ قوربانییەکە تیایدا هەڵبواسرێت.
لە 20.7.2022 لەشکری تورکیا تۆپبارانی ناوچەی گەشتیاری گوندی پەرەخێ سەر بە ناحیەی دەرکاری، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرد، لە ئەنجامدا نۆ گەشتیاری عەرەب گیانیان لەدەستدا و25ـی تریش برینداربوون کە زۆربەیان خەڵکی شاری بەغدا وخوارووی عێراق بوون.
بهپێی زانیارییهكانى تۆڕى 964، ئهوكات بەهۆی تۆپبارانهوه، زیاتر لە 40 گوند و 36 ناوچەی گەشتیاری لهو سنووره چۆڵکراون، تا ئێستاش قەدەغەیە گەشتیارەکان روو لەو ناوچانە بکەن.
چیا ئەمین، بەرێوەبەری گەشتوگوزاری زاخۆ بۆ تۆڕى 964 وتی “ئەو رووداوە کارەساتێکی جەرگبڕ بوو، کاریگەرییەکی زۆر خراپی لەسهر کەرتی گەشتیاری زاخۆ دانا”.
وتیشی “ئامادەکاریمان کردووە لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندارەکان، دوای جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ هاوینەهەواری گوندی پەرەخێ نۆژەنبکرێتهوه و تابلۆیهكیش لەوێ هەڵبواسڕێت، كه وێنەی نۆ قوربانیەكهى تیایدا بێت”.
بەرێوەبەری گەشتوگوزاری زاخۆ، پێیوایه، دامەزراندنی پاسەوانانی سنوور کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر ناوچەکە بەگشتی دەکات، بۆ دابینکردنی ئاسایش لەو ناوچانە بۆ خەڵکی گوندەکان و گەشتیاران.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن