لە نزیکترین کاتدا دەکرێتەوە
پڕۆژەى جووتسایدی 40 مەتریی سۆران تەواو کرا
964+
وریا فەتاح
فەرمانگەى میدیا و زانیارى بڵاوى کردەوە کە پڕۆژەی ستراتیجیی دووسایدی 40 مەتریی سۆران بە سەرکەوتوویی تەواو کرا و لە نزیکترین کاتدا بە رووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە.
ئەم پڕۆژەیە، کە یەکێکە لە پڕۆژە خزمەتگوزارییە هەرە گرنگەکان، کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی ناو شاری سۆران و ئاسانکردنی هاتوچۆ دەبێت.
پڕۆژەکە درێژییەکەی زیاتر لە 3 کیلۆمەترە و هەر سایدێکی سێ لای هەیە، لەگەڵ دروستکردنی شۆستەیەکی فراوان بە پانیی 2.5 مەتر بۆ پیادە و دابینکردنی سەلامەتیی هاتوچۆ. یەکێک لە تایبەتمەندییە دیارەکانی ئەم پڕۆژەیە، بوونی پردێکە بە بەرزیی 32 مەتر، کە بە یەکێک لە بەرزترین پردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دادەنرێت.