دیمەنێک لە شانۆی شەوێکی لەبیرنەکراو
دوای سەقز
ستافی شەوێکی لەبیرنەکراو لە تارانەوە بانگهێشت کران
ئەحمە مستەفا
شانۆی “شەوێکی لەبیرنەکراو”، کە تەنیا لە هەڵەبجە 22 رۆژ نمایش کرا و بەرهەمی گروپێکی شانۆکاری حەوت کەسی بوو، دوای کێبڕکێی فێستیڤاڵی سەقز، هەڵبژێردرا بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فەجر لە تاران.
شەوێکی لەبیرنەکراو شانۆییەکە بە قووڵی تیشک دەخاتە سەر پێشهاتە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی رووداوە دڵتەزێنەکانی تاکی کورد، لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە چۆن زەبر و زەنگی رابردوو، چی کاریگەرییەکی دەروونی لەسەر ژیانی رۆژانە و پەیوەندییەکانی ئەو کەسانەی کە ماونەتەوە دروست دەکان.
هونەرمەندانی شانۆیی “شەوێکی لەبیرنەکراو” لە هەڵەبجە چوونە سەقز، دوای نمایش و سەرکەوتن لە فێستیڤاڵەکە، لە بڵاوکراوەیەکدا ئەوەیان راگەیاندووە، شانۆییەکەیان توانیویەتی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی بەشداری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فەجر بکات لە شاری تارانی پایتەختی ئێران.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فەجر ل تاران، یەکێکە لە گرنگترین رێوڕەسمە هونەرییەکان لە ئێران و ساڵانە بە بەشداریی گرووپە شانۆییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکە بەڕێوەدەچێت و ئەمجارە شەوێکی لەبیرنەکراو لەوێ بەشدارە.
شانۆی “شەوێکی لەبیرنەکراو” بەرهەمی لقی هەڵەبجەی یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستانە و لەلایەن حەوت هونەرمەندی شانۆکاری خەڵکی هەڵەبجەوە بۆ ماوەی 73 رۆژ راهێنانی بۆ کراوە، دواتر لە هۆڵی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی ئەو شارە نمایشکرا.