ژنێکی تورکمان؛ خەڵکی چەمچەماڵ گوناهن

هەموو نەتەوەکان بەشداریان لە کەمپینەکەی خورماتوو بۆ چەمچەماڵ کردووە

سیروان خورشید – دوزخوماتوو

لە سێیەم کۆتا رۆژی کەمپینیی رۆژنامەنوسانی خورماتوو بۆ زیانلێکەوتوانی چەمچەماڵ، ئەمڕۆ نەتەوەکانی دیکەی قەزاکەش بەشداریان لەکەمپینەکە کرد و بەلێشاو هاوکاری دەگەیەننە کەمپینەکە.

سەباحە محەمەد، ژنێکی تورکمانە بە 964ـى وت، پارەی لەبەردەست بووە و سێ تۆپ فەرشی گەورە و نوێی وەکو هاوکاری بۆ چەمچەماڵ کڕیوە و پێشکەشی کەمپینەکەی کردووە.

وتیشی “ئەمڕۆ خەڵکی چەمچەماڵ بەهۆی لافاوەوە لێی قەوماوە پێویستە هاولاری بکرێن”.

داواشی لە تەواوی خەڵکی خورماتوو بەهەموو نەتەوەکان کرد بوشداری کەمپینەکە بکەن ، چونکە دەڵێت “خەڵکی چەمچەماڵ گوناهن”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن