خوشک و برایەک لە ناحیەی شۆڕش

خوانی 300 کەسیان ئامادە کردووە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

لە تاریکیی شەو و دوای ئەو وێرانکارییەی لافاو بەسەر ناحیەی شۆڕشی هێنا، دەسودڵباشی دانیشتووانەکەی دەرکەوت و خانمێکی چەمچەماڵی، لە پشتی پیکابێکەوە مەنجەڵە گەورەکانی داناوە و  خوانی ئێوارەی بۆ سەدان کەس ئامادە کردووە.

پەروین عومەر، ئەو ژنەیە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “براکەم ماڵەکەی سەلامەت بووە لە لافاوەکە بۆیە بڕیاریداوە، ژەمێک خواردن بۆ ئەو ماڵانە دابین بکەین، کە لە لافاوەکەدا ماڵو حاڵیان لەناوەچووە، ناکرێت ئێمە تێر بین و دراوسێکانمان قاپ و کەوچکیشیان بۆ نەمابێتەوە، لافاو هەموو شتێکی لێ سەندونەتەوە”.

پەروین بە هاوکاریی براکەی، هەستاوە بە ئامادەکردنی بڕێکی زۆر خواردن کە پێکهاتووە لە دوو فەردە برنج، فەردەیەک فاسۆلیا و بڕێکی زۆر مریشک.

ئاماژەی بەوەشکرد، ویژدانیان قبوڵ ناکات تەنیا سەیرکەر بن، ئەو دەڵێت، “ئێمە ماڵمان باشە شوکر، بەڵام ئەمانە هەموو شتێکیان رۆیشتووە، بۆیە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین تا بتوانین خزمەتیان بکەین”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوە...

هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەستپێکرد