کێشەی هاوڵاتییەکی گەڕەکی شۆراو

دیواری خانوەکەی تەڕ دەبێت و ماڵی دەبێتە کارەبا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ماوەی چەند ساڵێکە بە هۆی باران بارینی زۆر و دروستبوونی لافاو ماڵی هاوڵاتییەکی گەرەکی شۆراو بێ کەڵک دەبێت و ئەویش بەهۆی ئەوەی منداڵەکانی لە قوتابخانەیە دەخوێنن کە لەبەرامبەر ماڵەکەیان نەیتوانیوە دەستبەرداری ئەو گەڕەکە ببێت و بگوازێتەوە بۆ گەڕەکێکی دیکە.

کەریم عەبدوڵا هاوڵاتیەکەیە و بە 964ـى وت، ساڵانە ئەوە حاڵیانە بەدەست کۆبوونەوەی ئاو لە کۆڵانەکەیان، چونکە ئاو دەچێتە ناو ماڵەکەیان هەرچی کەلوپەلیان هەیە بێکەڵک دەبن.

وتیشی “بەهۆی تەڕبوونی دیواری ماڵەوەمان هەمووی دەبێتە کارەبا و ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانمان دروستکردووە”.

ساڵی پار پارێزگاری کەرکوک سەردانی گەڕەکەکەیانی کردووە و بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی پێداون، کەریمیش داوا لە هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق دەکات لەو مەترسییە رزگاریان بکەن.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

"گەڕەکە تازە دروستکراوەکان خاڵی لاوازی دروستبوونی لافاون لە کەرکوک"