هەواڵەکان

بارانی باش باریوە و كەفاوەكەی گەلی عەلی بەگیش جێگەی مەترسی نییە


ژووری هەواڵ

شکور بۆخوا لە دوێنێوە بارانى باش لەسەرجەم ناوچەکانى کوردستان بارى و ئەوەى جێگەى خۆشحاڵیش بوو، زەرەر و زیانى لێنەکەوتەوە، بەڵام لە هەولێر گرفتى هاتوچۆ بۆ رێگاى سەرەکى چوار پڕۆژەى نیشتەجێبوون دروستبوو.

بۆ دووەم رۆژى لەسەریەک، پارێزەرانى گەرمیان بایکۆتى کاروبارى دادگاکانیان کرد و دەڵێن: شکۆى پیشەى پارێزەرایەتیان شکێندراوە.

کەفاوەکەى رووبارى گەلى عەلى بەگ نەک جێگەى مەترسى نییە، بەڵکو نیشانەى پاکى و خاوێنى ئاوەکەیە

بۆیەکەم جار لەسەر ئاستی سلێمانی پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی سلێمانی ناحکومی، بەشی چارەسەری سروشتی کردەوە، دەرچوانی پۆلی 9ی بنەڕەتی ئەم ساڵ و ساڵانی پێشووتر دەتوانن بۆ درێژەدان بەخوێندن فۆڕم وەربگرن.