وەرزى هەڵگرتنەوەى بەرهەمى خورمالوو لە چین
وەرزى زێڕێن
قەزایەک لە چین بە خورمالو ملیۆنان گەشتیار رادەکێشێت
وریا فەتاح
لە چین وەرزى زێڕینى پێشگەشتنى خورمالووە، بەتایبەت لە گوندى هۆنگیان لە قەزاى گۆنگچێنگ یاۆی، کە بووەتە مەنزڵى گەشتیاران و شەیدایانى خورمالوو.
گوندەکە، کە دەکەوێتە هەرێمی گوانگشی ژوانگی ئۆتۆنۆم لە باشووری چین، لە سەرەتای زستاندا دیمەنێکی سەرنجڕاکێش تۆمار دەکات، کاتێک دارەکان بە بارێکی قورسی بەرهەمەوە شۆڕ بوونەتەوە و دیمەنی سروشت بە رەنگەکانی وەرزی هەڵگرتنەوە دەدرەوشێتەوە.
ناوچەکە، خورمالوى کردووە بە کەرەستەى راکێشانى گەشتیاران، بەشێوەیەک لە ساڵی 2024دا، قەزاکە پێشوازی لە 5.78 ملیۆن گەشتیار کردووە و بڕی 5.873 ملیار یوان داهاتی گەشتیاری تۆمار کردووە.