دوێنێ شەو چی گوزەرا؟

لە لێدوانە گەرمەکانی ترەمپ و ئاڵۆزییەکانی ئێرانەوە تا لەرزینی زەوی لە سلێمانی و کەرکوک

ژووری هەواڵ

لە لێدوانە گەرمەکانی ترەمپ و ئاڵۆزییەکانی ئێرانەوە تا لەرزینی زەوی لە سلێمانی و کەرکوک؛ پوختەی گرنگترین رووداو و پێشهاتە بەپەلەکانی ناوچەکە و جیهان:

📌شەوی رابردوو لە سلێمانی و کەرکوک یەک لە دوای یەک هاوڵاتیان هەستییان بە بوومەلەرزە کرد، بەڵام تا ئیستا هیچ راگەیەندراوێکی فەرمی بە پلەی رێختەر یەکلایی نەکراوەتەوە.

📌دژەتیرۆر و دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئەندامێکی رێکخراوی تیرۆرستی دا*ع*ش لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر دەکەن، پێشتر چەند پۆست و بەرپرسیارێتییەکی لە ناو ریزەکانی دا*ع*ش لە ناوچە جیاوازەکاندا هەبووە و بەشداریی لە ئەنجامدانی ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی دژی هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییەکان کردووە.

📌فڕۆکەیەکی هێزی دەریایی ئەمریکا لە جۆری F35 لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کەوتەخوار و سوپای وڵاتەکە دەڵێت، لەکاتی مەشق و راهێناندا تووشی ئەو رووداوە بووە و جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی نەبووە.

📌قاڵیباف: لە جەنگەکەدا سەرکەوتووین، بەڵام قۆناغی ئێستا پێویستی بە چەسپاندنی ئەو سەرکەوتنە و دروستکردنی ئومێدە بۆ داهاتوو، جەختیشی کردەوە کە بونیادنانی “ئێرانێکی بەهێز” تەنها لەرێگەی یەکگرتووییەوە دەبێت.

📌ئەکسیۆس لە سەرچاوەیەکی ئەمریکییەوە: ترەمپ بە جدی بیر لەوە دەکاتەوە لە رۆژانی داهاتوودا فەرمانی ئەنجامدانی هێرش بکات بۆ سەر ئامانجەکانی وزە لە ئێران.

📌تۆڕی سی بی ئێس نیوز: واشنتن و ئیسرائیل خۆیان ئامادە دەکەن بۆ بۆردومانکردنی ئامانجەکان لە کەرتی وزەی ئێران لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا.

📌سوپای پاسداران؛ گەرووی هورمزمان داخستووە و هاتوچۆی کەشتی بازرگانی تێدا ناکرێت لەولاوە سێنتکۆمیش وەڵامی داوەتەوە و دەڵێت، درۆ دەکەن و گەرووی هورمز هەر کراوەیە و چەندین کەشتی پێیدا تێپەڕیون

📌ترەمپ هەڕەشەی لێدانی دووبارەی ئێران دەکات و دەڵێت؛ ئێران گورزی وێرانکەری بەرکەوتووە بەڵام هێشتا هەندێک توانای ماوە، هەمیشەش دەیەوێت دانوستان بکات و باوەڕم پێیان نەماوە، چونکە درۆ دەکەن.

📌ترەمپ؛ ئیسرائیل زۆر دڵخۆشە بە رێککەوتنی داماڵینی چەکی حە*ما*س، هەنگاوێکی گەورەیە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

📌ترەمپ: ویتکۆف، کوشنەر، ڤانس و رۆبیۆ بەشداری دانوستانەکانی پەیوەست بە ئێران دەکەن

📌ئیتالیا کارکردن بە رێککەوتننامەی “شەنگن” لەگەڵ ئیسپانیا رادەگرێت.

📌فرانس پرێس: زیاتر لە 48 هەزار کۆچبەر لە سێوتاوە گەڕاونەتەوە بۆ مەغریب.

📌میدیاکانی ئێران: ئەگەر لە ژێرخانی وزەی ئێران بدرێت، ژێرخانی ئیسرائیل و ژێرخانی وزەی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکەینە ئامانج.

📌دەستەی چالاکیە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا: کەشتییەکی نەوت لە رۆژهەڵاتی “لیما” لە عومان بەهۆی بەرکەوتنی بە تەقەمەنییەکی نەناسراوەوە لێی دراوە.

📌نیویۆرک پۆست: فیفا پلانێکی فرۆشتنی مافەکانی جامی جیهانی بە بڕی 20 ملیار دۆلار هەڵوەشاندەوە، دوای بایکۆتی ئەوروپا و کاردانەوەی جیهان.

📌ئینفانتینۆ: فیفا دەستبەرداری پلانەکانی فرۆشتنی مافەکانی جامی جیهانی دەبێت.

📌سێنتکۆم: ئاڕاستەی 30 کەشتیی بازرگانیمان گۆڕیوە و رێگریمان لە دوو کەشتی کردووە.

📌سەرۆکی لبنانی: سوپا ئێمە بە تەنیا خاوەنی بڕیار و هێز و شەرعییەتە بۆ ئەوەی ببێتە باڵی سەربازیی تایبەتی دەوڵەت.

📌وەزارەتی دادای ئەمریکا: دەسەڵاتدارانی بەریتانیا “محەمەد یوسف حەسەنە”یان دەستگیرکردووە لەسەر داوای ئەمریکا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە دابینکردنی پشتیوانی دارایی بۆ حە*ما*س.