وەرگرتنى کرێى کەڵەکەبووى قەرزى کارەبا لەلایەن کارمەندێکى بەشى فرۆشتنى وزە لە بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى وێنە:964+
پێش پڕۆژەى رووناکى
تا 10ـى ئەیلول بەردەوام دەبێت؛ داشکاندنى 50%ـى قەرزى کارەبا دەستیپێکرد
964+
وریا فەتاح
داشکاندنى 50%ـى کرێى قەرزى کارەبا دەستیپێکرد و لەمڕۆوە هاوبەشانى کارەبا دەتوانن تا 10.9.2026، قەرزى کۆنى کارەبا بە داشکاندنى 50% بدەن.
وەزارەتى کارەبا لە هەفتەى رابردوو، داشکاندنى 50%ـى قەرزى کارەباى راگەیاند کە ئەمڕۆ 3.8.2026 دەستپێدەکات و تا 10.9.2026 بەردەوام دەبێت.
وەزارەتەکە داشکاندنەکە بە ناوازە ناودەبات و ئاشکراشى دەکات کە قەرزەکە پڕۆژەى رووناکى ناگرێتەوە.