"پێشکەوتووترینە بۆ ئاگرکوژاندنەوە"

بەرگری شارستانی دهۆک بووە خاوەنى ئۆتۆمبێلێکى ئاگرکوژێنەوەى زەبەلاح

فەرهاد حەسەن

بەرگری شارستانی هەرێم بڵاویکردەوە ئەمڕۆ بەرگری شارستانی دهۆکیشیان کردووەتە خاوەن ئۆتۆمبێلی زەبەلاحی platform.

ئۆتۆمبێلەکە پێشکەوتووترین ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژاندنەوە و رزگارکردنە کە لە بەناوبانگترین کۆمپانیای ئیتاڵی بەناوی (socage) کڕدراوە.

ئامژەی بەوەشکردووە، کە ئەمە سێیەمین ئۆتۆمبێلە پێشکەش بە بەرگرییەکانی شارستانی دەکرێت و پێشتریش بۆ پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دابینکرابوو کە لەسەر داهاتی پارێزگای هەولێر بە گوژمەی شەش ملیۆن و 750 هەزار یۆرۆ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ کڕدرا.