فۆتۆیەکان ببینە...
كچانی رواندز نه‌یانبرده‌وه
+964
ئاکام غەفور – رواندز
له یارییەکانی خولی فوتسالی کچانی کوردستان، یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی رواندز و سەیدسادق به یه‌كسانی كۆتایی هات، رواندز هه‌لی بردنه‌وه‌ی له ده‌ست دا.
لە سەرەتای یارییەکەدا هەنار قادر یاریزانی سەیدسادق توانی تاکە گۆڵی یانەکەی تۆمار بکات و یانەکەی پێش بخات، دواتر کچانی رواندز دوای هەولدانێکی زۆر توانیان لە رێگای یاریزان ئیلاف حوسامه‌دین ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە.
كچانی رواندز له هه‌ردوو خولی فوتساڵی كچانی كوردستان و عێراقیش به‌شدارن، له گه‌ڕی رابردووی خولی عێراقدا به یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه دۆڕان.
قاسم جه‌میل راهێنه‌ری رواندز به تۆڕی 964 وت، “بە داخەوەین یارییەکانی خولی عێراق و خولی کوردستان کاتەکەیان لە یەکتره‌وه نزیکە، بۆیه ئێمه ئامادەکاری تەواومان بۆ هه‌ردوو خول نەکردبوو، بەلام دڵخۆشین هه‌ر لە پلەی یەکەمی كۆمه‌ڵه‌كه‌مانین بە جیاوازی گۆڵ”.
له لای خۆیه‌وه سەلمان عوسمان راهێنەری سەیدسادق بۆ تۆڕی 964 وتی “توانیمان خالێک وەربگرین، رواندز یانەیەکی زۆر بەهێزە، ئێمە بۆ بردنەوە و بەرامبەر بوون هاتبووین و له ئامانجه‌كه‌مان له یاریگه‌ی رواندز سەرکەوتوو بووین”.
یانەی رواندز پلەی یەکەمی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می گرتووه به 7 خاڵ، 32 گۆلی تۆمار کردووه، یانەی سەیدسادقیش خاوەنی 7 خاڵە و له پله‌ی دووه‌مه و ته‌نیا 9 گۆڵیان كردووه.
پێداچوونەوە
ئەرسەلان عەبدوڵڵا