تەرمەکەى دۆزراوەتەوە
لە مێرگەسوور گەنجێک خنکا
964+
ئاکام غەفور- سۆران
کەمێک لەمەوبەر، گەنجێک لە گوندى کەونە گوند لە ئاودا خنکاوە و تەرمەکەشى دەرهێندراوەتەوە.
رەوەند هاودیانى، وتەبێژى بەرگرى شارستانى سۆران بە 964ـى وت،”گەنجەکە لە گوندى کەونە گوند لە سنوورى قەزاى مێرگەشوور لە ئاودا خنکاوە و تەرمەکەشى دەرهێندراوەتەوە”.
باسى لەوەشکرد، تەرمى گەنجەکە لە رێگایە بەرەو پزیشکى دادى و نەخۆشخانەى ئاشتى لە سۆران.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح