لیستى موچە بڵاو دەکرێتەوە

موچەى مانگى 7 گەیشت

964+

وریا فەتاح

موچەى مانگى حەوتى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان، خرایە سەر هەژمارى بانگى وەزارەتى دارایى و ئابوورى.

کەمێک لەمەوبەرن وەزارەتى دارابى و ئابوورى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بڕى 830 ملیار و 728 ملیۆن دینار،وەک تەموویلی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

روونیشى کردووەتەوە، هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕى 120 ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵ لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمووز، لە کۆی گشتیی تەموویلی مووچەکە بڕیوە (کەمکردووەتەوە).

هاوکات، هه‌ر لە چوارچێوەی تەموویلی مووچەی مانگی تەمووزدا، بڕی 3 ملیار و 326 ملیۆن و 931 هەزار دینار نەنێردراوە کە  تایبەتە بە پڕکردنەوەی شایستەی مووچەی مانگەکانی رابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی لە هەرێمی کوردستان.

وەزارەتى دارایى جەختى کردووەتەوە کە دوای تەواوکردنی رێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق راستەوخۆ لیستی مووچە بڵاو دەکرێتەوەو لە نزیکترین کاتدا دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز دەکرێت.

زیاتر دێت…