شەش کەسن و پۆلیسی دهۆک گرتوونی
لە نزیک جادە سفرەی مەشروبیان رازاندەوە؛ دەستگیر کران
964+
شۆڕش قادری
شەش کەس لە نزیک جادە و شوێنێکی گشتیی دهۆک سفرەی مەشروبیان رازاندەوە و دەستیان کرد بە خواردنەوە، پۆلیس چووە سەریان و دەستگیری کردن.
هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک دەڵێت، “دوای ئەوەی شەوی رابردوو هێزەکانمان ئاگادار کرانەوە کە لە سەر چیای زاوا و نزیک جادەی سەرەکیی، شەش کەس دەستیان بە مەی خواردنەوە کردووە و ئەگەری هەبوو هاوڵاتیان بێزار بکەن، مەفرەزەیەکی قەزای سێمێل چوونەتە شوێنەکە و دەستگیریان کردوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەست بەسەر کەلوپەلانیاندا گیراوە و رەوانەی دادگا کراون.
بەقسەی هێمن سلێمان ئەو شەشە کەسە بەپێی مادەی 386 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.