پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان
سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە بەغدایە و لەگەڵ زەیدی کۆبووەوە
964+
فەرهاد حەسەن
وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ عەلی فالح زێدی، سەرۆک وەزیران لە کۆشکی حکومی لە بەغدا، پێشوازی لە نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی لبنان و شاندێکی وەزاری کرد.
حەیدەر عەبوود،ی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، هەردوو سەرۆک کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵیان ئەنجامدا و دوای ئەویش کۆبوونەوەیەکی فراوان بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکان بە دۆسیەکانی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات بەڕێوەدەچێت.
مەبەست لە کۆبوونەوەکان، تاوتوێکردنی رێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنی کەناڵەکانی هاوکارییە لە بوارەکانی گەشەپێدان و گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کە جێگەی گرنگیپێدانی هاوبەشن.