بۆ فراوانکردنی جێگرەوەکانی هەناردەکردن

عەلی زەیدی بڕیاریدا: پێویستە کۆمپانیاکانی نەوت 24 کاژێر کار بکەن

فەرهاد حەسەن

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای کرد کۆمپانیاکانی نەوت بە درێژایی 24 کاژێر کار بکەن، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی داخرانی تەنگەی هورمز و زیادکردنی توانای هەناردەکردنی نەوت.

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، 17.8.2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی وەزارەتی نەوتی کرد کە وەزیرانی دارایی و نەوت و بەرپرسانی باڵای وەزارەتەکە ئامادەی بوون، ئەو بڕیارەی بۆ نەوت دەرکرد.

جەختی لەسەر دۆزینەوەی رێگەچارەی خێرا و کردەیی کردەوە و وتی پێویستە بەپەلە کار بۆ نۆژەنکردنەوەی بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت بکرێت و گرێبەستی نوێ لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان بۆ بەبازاڕکردنی نەوت واژۆ بکرێت.

رێنمایی ئەوەشی دا، کە کارەکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن بەردەوام بن و کۆمپانیا نەوتییەکان بەردەوام بن لە کارکردن بۆ ئەوەی دڵنیایی لە بەردەوامی داهاتی دەوڵەت و جێگیریی ئابووری بدرێت.

زەیدی دووپاتیکردەوە کە “دەبێت ئەم قەیرانەی ئێستا بکەینە دەرفەتێک بۆ سەرکەوتن لەرێگەی پەرەپێدانی ژێرخانی نەوتی و فراوانکردنی دەروازە جێگرەوەکانی هەناردەکردن.”