هاوسۆزى هەرێمى کوردستانە

مەزڵووم عەبدی: هێرشکردنە سەر ئۆفیسی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کارێکی قبووڵنەکراو و نائەخلاقییە

وریا فەتاح

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە کرایە سەر ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان.

عەبدی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “هاوسۆزیی خۆمان بۆ حکومەت و گەلی هەرێمی کوردستان دەردەبڕین و بە توندی ئیدانەی بەئامانجگرتنی ئۆفیسی سەرۆکی حکومەت دەکەین.”

لە پەیامەکەیدا ئەو هێرشەی بە “کارێکی قبووڵنەکراو و نائەخلاقی” ناوبرد و رایگەیاند: “ئەمە دەستدرێژییە بۆ سەر ئیرادەی گەلی هەرێمەکە و بەشێکی سەرەکی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق.”